شاندنی عێراقی و ئیسرائیل لە لەندەن کۆدەبنەوە
میسال ئالووسی کەسایەتی سیاسی عێراقی رۆژی دووشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات شاندی عێراقی لە سەردانی خۆیدا بۆ وڵاتانی ئەورووپایی لە گەڵ شاندی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان .
ئالووسی لەو لێدوانەیدا بۆ شەفەق نیوز گوتی هۆکاری ئەو کۆبوونەوە گوشاری لە رادەبەدەری هاووڵاتیانی عێراقە کە داوایان کردووە عێراق پێوەنییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی کاتەوە ، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی پەی وایە ئەو بڕیارە لە دەستی مەرجەعەکانی نەجەف دایە .
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییەی نزیک لە ئەمریکا هاوکات پەی وایە عێراق دەبێت پێش وڵاتانی دیکە لە گەڵ ئیسرائیل پێوەندییەکانی ئاسایی کاتەوە .
لە کۆتاییشدا دەڵێت لە وگەشتەدا چەندین کۆبوونەوەی نێوان شاندی عێراقی ئیسرائیلی ئەنجام دەدرێت بەڵام ڕەنگە بە ڕاگەیاندن نەکرێت