وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوەکانی چاکسازی بەردەوامن بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ کوبووینەوە

پاش ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کە چەند هەنگاوێکی گرنگیان لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هاوێشتووە، ئەمڕۆکە جارێکی دیکە لیژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەووە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە کە رێکەوتی ۱۹ـ۱٠ـ۲٠۲٠ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پوختەیەک لە بارەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و پرۆژەکانی خرایە روو.

راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد و گفتوگۆی پێویست کرا، لەبارەی زیاتر پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەش کردنی هاوکاری و راوێژی پێویست بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی، کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.

 

Back to top button