گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا میلیشیاکانی سەر بە ئێران،عێراق بەرەو وێران بوون دەبەن
دوای ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنوری پارێزگای سەلاحەدین ١٢ هاووڵاتی سڤیلیان گولەبارانکردن، وەزارەتی دەورەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت سەركۆنەی تاوانەكەی قەزای “بەلەد”ی عێراقی كرد، كە “میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئەنجامیاندا”
مۆرگان ئۆرتاگۆس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: “رووداوی تاوانی قەزای بەلەد دوای چەند كاتژمێرێك لە سووتاندنی بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لە لایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە ھات”.
هەروەها گوتیشی : “دەبێت بەغدا ھەژموونی خۆی بەسەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران بسەپێنێت و ئەو میلیشیایانەی سەر بە ئێران، عێراق بەرەو توندوتیژی تائیفی دەبەن”.
وەزارەتی دەرەووەی ئەمەریكا دوێنێش “بە توندی سەركۆنەی ھێڕشەكەی سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانی لە بەغدا كرد”.
ئۆرتاگۆس راگەیاندراوێكی لە سەر تویتەر بڵاوكردەوە و تێیدا ھاتووە: “چالاكییە قێزهونهكانی میلیشیاكانی سەر بەئێران ھەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكەن”.
وەزارەتی دەرەوە داوای لە حزبە عێراقییەكان كرد، بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە بكەن لەو ماوە شڵەژاوەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت لە پەتای كۆرۆنا، قەیرانی ئابووری و ھەڕەشەی بەردەوامی رێكخراوی داعش”.