بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت سبەی رێگای دووسایدی چەمەکە دەکرێتەوە
دوقی تەواو بوونی کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی رێگای نێوان رۆڤیاو چەمە بڕیارە سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رێگاکە بکرێتەوە.
خەدیجە محەممەد، بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک لەو بارەیەوە راگەیاندووە، رێگەی دووسایدی چەمە کە درێژییەکەی 22 کیلۆمەترە، بە بری نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار لە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو جووتسایدە تەرخانکراوە.
هەروەها راشیگەیاندووە مە لە رۆژی 24-9-2018، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان بهردی بناخهی دروستكردنی شهقامی خێرای نێوان ههولێر – گۆپاڵ، گۆپاڵ – رۆڤیا دانرا.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گرووپ جێبەجێدەکرێت. بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک دەڵێت، کۆمپانیاکە پێش وادەی خۆی، کارەکەی تەواوکردووە و رادەستی حکومەتی کردووەتەوە.