سبه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هاوكات له‌ وڵاتی توركیا گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا وه‌ستێندران، به‌ڵام بڕیاره‌ جارێكی دیكه‌ به‌ گرتنه‌ به‌ری رێككاری توندی ته‌ندروستی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەكەنەوە و بەرەبەیانی سبەی یەكەم گەشت بۆ ھەولێر ئەنجام دەدرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئه‌م هه‌فته‌یه‌ کۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی توركی 7 گەشت بۆ عێراق ئەنجامبدات. 4 گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و سێیان بۆ عێراق دەبن، ئەوەش بە ھەنگاوێكی ئەرێنی بۆ پەیوەندی زیاتری نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا و گەشەی زیاتری ئابووری لێكدەدرێتەوە.

شایه‌نی باسه‌ به‌ هۆی پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی تورکیا، داوای لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا کرد، گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق ھەڵپەسێرێت، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا کەمترین گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و تورکیا ئەنجامدراوە، بەڵام چەند رۆژێک پێش ئێستا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا بە فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ئاگادار کردووه‌تەوە، کە ھەفتانە بە 7 گەشت گەشتەکان لە نێوان ھەردوو وڵات دووبارە دەستپێدەکەینەوە.

Back to top button