نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ر بڕیارێكی په‌یوه‌ست به‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و كوردستان بێت پێویسته‌ له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی و میدیاكانی ئه‌و حزبه‌ له‌ راگه‌یێندراوه‌كانیاندا ناوی كۆسره‌ت ره‌سول سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتیان به‌كارده‌هێنا، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

‎ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراو ێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

‎هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

Back to top button