وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری: ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی ده‌بێت ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌رج بكرێت كه‌ به‌ فیعلی مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌

دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی یاسای چاكسازی ده‌ستی پێكرد، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت دەرماڵەی مەترسی پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە تەنها بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجبكرێت كە بە فیعلی مەترسیان لەسەرە.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمدا هاتووه‌، “ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى 44 ملیار و 256 ملیۆن و 742 هه‌زار و 326 هه‌زار دیناره‌، كه‌ ده‌كاته‌ %9.4  كۆى گشتى موچه‌ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌ بڕى جیاواز و به‌شێوازى جۆراوجۆر”.

یه‌كه‌م: دەماڵەی مەترسی:

كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە مانگانە ( 44 ملیارو 256 ملیۆن) دینارەو دەكاتە (9.4%)ی كۆی گشتی بودجە.

دەرماڵەی نیشتەجێبوون:
كۆی گشتی بودجەی ئەم دەرماڵەیە (99 ملیۆن و 180 هەزار دینار)ە

سێیه‌م: دەرماڵەی استسنائی:

كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 2 ملیارو 101 ملیۆن) دینارە

چواره‌م: دەرماڵەی چاودێری:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (158 ملیۆن) دینارە.

پێنجه‌م: دەرماڵەی پایە:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 5 ملیارو 451 ملیۆن) دینارە

شه‌شه‌م: دەرماڵەی راژەی زانكۆ:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 12 ملیار و 621 ملیۆن) دینارە دەكاتە (2.6%)ی كۆی گشتی موچە.

حه‌وتم: دەرماڵەی مەترسی لە بری ئەمنی:
ئەم دەرماڵەیە ( 25 ملیارو 361 ملیۆن) دینارە دەكاتە (5.3%)ی كۆی گشتی موچە.

هه‌شته‌م: دەرماڵەی بڕاوە:
ئەم دەرماڵەیە (23 ملیارو 381 ملیۆن) دینارەو دەكاتە (5%)ی كۆی گشتی موچە.

نۆیه‌م: دەرماڵەی خزمەتی دەرەوە:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (383 ملیۆن) دینارە

ده‌یه‌م: دەرماڵەی خۆراك:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 25 ملیارو 362 ملیۆن) دینار دەكاتە (5%)ی كۆی گشتی موچە.

یانزه‌هه‌م: دەرماڵەی ناوچەی جوگرافی:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (9 ملیارو 165 ملیۆن) دینارە

دوانزه‌هه‌م: دەرماڵەی پێشەیی:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 4 ملیارو 100 ملیۆن ) دینارە.

سیانزه‌هه‌م: دەرماڵەی ئەندازیاری:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە ( 2 ملیارو 800 ملیۆن) دینارە

چوارده‌هه‌م: دەرماڵەی تایبەت:
كۆی گشتی ئەم دەرماڵەیە (9 ملیارو 100 ملیۆن) دینارە

پانزه‌هه‌م: دەرماڵەی نازناوی زانستی

شانزه‌هه‌م: دەرماڵەی گواستنەوە

حه‌ڤده‌هه‌م: دەرماڵەی سەرۆكایەتی

 

Back to top button