په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: له‌ باشماغ سه‌روپێ به‌ قاچاغ هاورده‌ ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ ده‌روازه‌ی سنوری باشماغ گرووپێكی سه‌ر به‌ لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌یان جۆری كالایان به‌ قاچاغ هاورده‌ی نێو هه‌رێمی كوردستانكرد، له‌ دواهه‌مین كاریاندا په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌و گرووپه‌ پاش هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆن و ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە،  دوایەمین شت سەروپێیە هاورده‌ی ده‌كه‌ن.
عەلی حەمە ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ نوسینێكدا به‌ناونیشانی “سەروپێ، دوایەمین کاڵای قاچاخ” بڵاویكرده‌وه‌:  کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە، دوایەمین شت سەروپێیەك بەڵێ، ئێستا سەروپێش بە قاچاخ لە ئێرانەوە دێنن”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ : “لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی، یەکێ ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ، کە کەس نازانێت ھی چی و ھی کەیە، بکاتە خواردنی خەڵک، دەست بۆچی نابات”.

Back to top button