سەرۆك بارزانی: ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت
ئـەمرۆ سێشەممه 20ی ۆکتۆبەر کە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێیە، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر، تویتێکی بڵاو کردەوە.
ئـەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سێیەمین ساڵیادی داستانی پردێ، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نووسیویەتی: “ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت”.
دوای 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لە 20/10/2017 حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بە تانك و زرێپۆش، لە سنووری پردێ ھێرشیان بۆسەر ھەولێر دەستپێكرد، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و ھێرشەكەیان تێكشاند.