مەسرور بارزانی رێگەی ستراتیژیی رووڤیا – گۆپالی كردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە رێوڕەسمێكدا رێگەی ستراتیژیی رووڤیا – گۆپال-ی كردەوە، ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان لە بواری رێگاوبان و ئاسانكاری زۆر دەكات بۆ ھاتووچۆی نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك.

لە وتارێكدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی زیاتر خۆشحاڵم دەكات، ئەو پڕۆژانەی لەم ماوەیەدا جێبەجێ دەكرێن ھەموویان لەلایەن كۆمپانیاكانی ناوخۆی جێبەجێ دەكرێن.

مەسرور بارزانی، گوتی، هاووڵاتیانی قه‌درگران و ئاماده‌بووانی هێژا، خۆشحاڵم كه‌ جارێكی دیكه‌ هاتینه‌وه‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ كۆتایی هاتووه‌، ئه‌م پڕۆژه‌ له‌ كابینه‌ی پێشوو به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌، به‌ڵام ته‌واونه‌كرا، له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارماندا، چونكه‌ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و خزمه‌تگوزارییه‌، پشتیوانی ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بكه‌ین، كه‌ سوپاس بۆ خودا، به‌ر له‌كاتی خۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ كۆتایی هات، سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كاڤین گرووپ، ده‌كه‌م، كه‌ زۆر زووتر له‌ كاتی خۆی پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد.

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، وه‌ك دیاره‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر باشی جیهانی درووستكراوه‌، ئەوەی لە هه‌موو شتێك زیاتر من دڵخۆش ده‌كات، كه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ كوردستان جێبه‌جێده‌كرێن هه‌موویان كۆمپانای كوردستانین، پێشتر له‌ دهۆك و هه‌ولێر و راپه‌ڕین و سلێمانی، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌ ستراتیژیانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌موویان كوردستانین، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌كی مه‌زنه‌، چونكه‌ به‌ توانای كوردستانی و ئه‌ندازیاری كوردستانی و كه‌رەسته‌ی ده‌ڤه‌ره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن، دڵخۆشی ئێمه‌یه‌، چونكه‌ هه‌لیكار بۆ گه‌نج و هاووڵاتیانی ئێمه‌ زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌م پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌ گه‌له‌ك پێویستن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌ت دروستكردنی رێگه‌وبان و پرد، وه‌كو پرۆژه‌ی ستراتیژی بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری كوردستان، كه‌ به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، گرنگی زیاتر به‌ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری.

Back to top button