وەزیری ئاوەدانکردنەوە: رێگەی نێوان گۆپاڵ – رووڤیا پێنج مانگ بەر لە وادەی خۆی تەواو کرا
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا لە رێوڕەسمی کردنەوەی بەشێکی رێگای خێرای نێوان هەولێر و دهۆک، رایگەیاند، بەهۆی گرنگیی رێگاکە، رێگەی گۆپاڵ – رووڤیا پێنج مانگ بەر لە وادەی تەواوبوونی خۆی، تەواو کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2020، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی رێگای خێرای نێوان هەولێر و دهۆک (گۆپاڵ – رووڤیا)، کرایەوە.
دەقی وتەکەی دانا عەبدولکەریم:
سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا، هێشتا خزمەتكردنی خەڵك بەردەوامە
بەمەبەستی خزمەتكردنی هاووڵاتیان، ئەم پڕۆژەیە پێنج مانگ بەر لە وادەی خۆی تەواو كراوە
پڕۆژەكە كۆمەڵێك بایەخ و گرنگی هەیە، لە كەمكردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ، بە تایبەتیش كە ئەم ڕێگەیە بە ڕێگەی مەرگ ناو دەرا.
جگە لە سوودەكانی لە بواری ئابووری و گەشتیاری و بازرگانی
٢٢ كیلۆمەترە، دوو سایدە
شەش ئۆڤەرپاس و پردێكی لەسەر دروست كراوە
دوو پڕۆژەی دیكەش كە تەواوكەری ئەم پڕۆژەیەن، هەولێر – گۆپاڵ ٣٨ كیلۆمەترە و ڕێگەیەكی دووسایدە، ڕێژەی بە ئەنجامگەیاندنی ٧٣٪یە.
لە نێوان ئەم دوو ڕێگەیە پردێك دروست دەكرێت بە ناوی (پردی كۆنكرێتی لەسەر زێی گەورە) كە درێژیی پردەكە ٩٣٨ مەترە) ئەم پڕۆژەیە وەستابوو، لەگەڵ دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەم دەست بە كارەكانی كراوەتەوە و ٨٧٪ی تەواو بووە.
گوژمەی هەرسێ پڕۆژە ٢٧٧ ملیۆن دۆلارە و دەبنە دەستكەوتێكی گەورە بۆ تەواوكردنی ڕێگەی نێوان هەولێر و دهۆك.
جێی خۆیەتی لەم بۆنەیەدا سوپاسی بەڕێز سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ پاڵپشتییان لەم پڕۆژانەی كە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.