سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی حەماسەتی ( پردێ ) دا پەیامێکی بڵاو کردەوە
لە ساڵوەگەری سێ ساڵ تێپەڕ بوون بە سەر حەماسەتی قارەمانانەی شەڕی پردێدا کە پێشمەرگە رووبەڕوی سوپای سێ وڵاتی داگیر کەرو و ڕاوێژکارانی سەربازی وەستایەوە و داستانی نەمریان بۆ کورد تۆمار کرد و لمبۆزی نایارانیان تۆزاوی کرد ، سەرۆک و پێشمەرگە ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا داستانێک لە دوو دێڕدا تۆمار دەکات وەک بیر هێنانەوە .
سەرۆک بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی : ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییەو سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت .
سەرۆک بارزانی لە تویتەدا و لە رۆژی داستانی قارەمانەتی پردێ دا کە پێشمەرگە ( تەنکی ئەبرامزی ئەمریکی ) تێک شکاند ، وەک وڵامێک دەردەکەوێت بۆ دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کە رۆژی 17ئۆکتۆبەر بۆ سەرۆکی نووسیبوو “دنیا گۆڕاوە، ئەمڕۆ دوێنێ نییە، پێویستە بە خۆتاندا بچنەوە.
ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی هاوکات ئاماژەیەکە بۆ رۆڵی نەرێنی باڵیۆزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا کە چۆن دەیانەویست لە پێگەی دیپلۆماسی کورد بدەن لە جیهاندا بە فڕوێڵی شەیتانی خۆیان .