مەخموور ، تەقینەوەی بۆمبێک بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی باوکێک و سێ کوڕەکەی

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی خەرباریی سنووری ناحیەی باقرت لە قەزای مەخموور بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هاوولاتییەکدا تەقییەوە و هەر چوار سەرنشینەکەی گیانیان لە دەست دا .

ئەو چوار کەسە پێک هاتبوون لە باوکێک و سێ کوڕ کە بە مەبەستی ئەنجامی کاری رۆژانە بەرەوە شوێنی کارەکەیان رۆیشتبوون

لەمبارەوە قایمقامی مەخموور لە لێدوانێکدا ڕایدەگەیەنێت ، تا ئێستا روون نییە ئەو بۆمبە پاشماوەی مۆمبە کۆنەکانی داعش بووە یان تازە داندراوەتەوە ، بۆیەش هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە

Back to top button