ماجی.. یان شه‌ش پاڵوی مه‌رگ

خواكوڕك

‎ئەو زنیاریانەی کەتائێستا لەسەر (ماجی) نەتزانیوە لە ئەوروپا بە شەش پاڵووی مردن ناو دەبرێت بەهۆی زۆری زیانەکەیەوە، پسپۆڕێکی ئەمریکی شارەزا لە بواری خۆراک دەڵێت خواردنی ئاوی ماجی هۆکارێکە بۆمردنی 24کەس لەهەر 100کەسێک لە ساڵێکدا ، ماددە (فلوتامەکانی سۆدیۆمی یەکەم) یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکیەکان لە دروست کردنی ماجی،کە کاریگەری یەکی زیانبەخشی هەیە لەسەر دڵ ودەماغ.

هەر خێزانێکیش ڕۆژانە ئەم جۆرە خواردنە بەکار بهێنێت گومانی تێدا نیە کەسێکی دەبێتە قوربانی بەهۆی وەستانی دڵ لەماوەیەکی نزیکدا. چونکە ماددە (فلوتامەکانی سۆدیۆمی یەکەم) لەناو دەمارەکانی دڵ کۆ دەبێتەوە و لە ڕێگەی خوێنەوە بەرەو مێشک دەچێت و پاشان ئۆکسجین لە مێشک کەم دەکاتەوەو دەبێتە هۆی توش بون بە (جەڵتەی مێشک).

هەروەها ئەندۆمی و جیپس کەڕێژەیەکی زۆر لەماجی تیادا بەکاردەهێنرێت کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر جگەر وگوچیلەی منداڵ. فلوتامەکانی سۆدیۆمی یەکەم لە دروست کردنی ئەندۆمی و جبس و خواردنە قوتو کراوەکان بەکار دەهێندرێت هەروەها زۆرێک لە چێشتخانەکان ئەم ماجییە کوشندە بەکار دەهێنن بەمەبەستی خۆش کردنی تامی خواردنەکانیان.

Back to top button