پێچەوانەی گەمارۆکان، عێراق بەهای تمەنی ئێرانی بەرز دەکاتەوە

 

تمەن لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ، بەرز بوونەوەی لە بازاڕەکانی دراو دا بۆ خۆی تۆمار کرد لە بەرانبەر دراوە بیانییەکاندا .

ئەوەش لە کاتێکدایە ، عێراق بە بێ ڕەچاوکردنی هۆشدارییەکانی ئەمریکا و یاسای گەمارۆکانی سەر ئێران ، بەشێکی زۆو لە پارە بلۆک کراوەکانی ئێرانی ئازاد کرد و بوو بە هۆی بەرز بوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی .

لەمبارەوە عەلی ئەکبەر کەریمی ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت عێراق بەشێک لە پارەی بلۆککراوی ئێران لەو ئازادکردووە و بەو هۆیەوە بەهای تمەن بەرزبووەتەوە.

وەک کەریمی باسی کردووە عێراق 5 ملیارد دۆلار پارەی لە عێراق هەیە کە دەگەرێتەوە بۆ قەرزەکانی لە سەر ئەو وڵاتە لە بواری کارەبا و گاز .

بە گشتی ئەمڕۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 32 هەزار تمەنی ئێرانی هاتەسەر 29 هەزار

Back to top button