بۆ لە ئاڵمانیا پێشوازی فەرمی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکرا؟

 

لە کاتی سەردانی کردنی مستەفاکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتی ئەڵمانیا ،پێشوازی فەرمی وەک ڕێوڕەسمی پاسەوانی شەرەف – ی بۆ بەرێوە نەچوو .

لەدوای جێگەی گومان بوونی ئەم پێشوازییە نافەرمییەی ئاڵمانیا و ڕەخنەی بەشێکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسان ، مێرکل لە تویتێکدا روون کردنەوە دەدات و هۆکاری پێشوازی نەکردنی فەرمی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگێرێتەوە بۆ مەترسییەکانی کۆرۆنا لە ئێستادا .

بەڵام وەک چاودێرانی سەربازی و سیاسی باسی دەکەن ، ئەو هەڵسوکەوتەی میرکل دەگەرێتەوە بۆ هەندێک پێوەندی تایبەت کە ڕەنگە عێراق نەیوستبێت لە بەرژەوەندی ئاڵمانیا دا کار بکات بە لەبەر چاوگرتنی ستراتیژییەتی نوێی ئاڵمانیا لە ناوچەدا ، چونکە بە پێی رێکارەکانی رێوڕەسمی پاسەوانی شەرەف ، کەمترین بەر یەککەوتن لەو مەراسیمەدا پێوەری سەرەکی بەرێچوونەکەیین .

Back to top button