محەممەد گرتکی بەرپرسی هاوپەیمانی نشتیمانی لە لای پەکەکە دەستبەسەرە
لە دوای ئەوەی لە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ، محەممەد گرتکی بەپرسی هاوپەیمانی نشتیمانی دیار نامێنێت ، شوێن پێی هەڵدەگرن و دەردەکەوێت لە لایەن هێزەکانی پەکەکە دەستبەسەر کراوە .
لەمبارەوە جەلال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی هاوپەیمانی نیشتمانی لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە دوای ئەوەی گومان دەکرێت ئەو ئەندامەیان لە لایەن پەکەکەوە دەستبەسەر کرابێت پیوەندییان پێوە دەکەن کە لە سنووری دەسەڵاتی ئەوان شوێن بزر کراوە ، هەر بۆیەش ، هێزەکانی پەکەکە لە وڵامدا دەڵێن محەممەد گرتکی بە تۆمەتی سیخوری بۆ میتی تورک دەستبەسەر کراوە .
هاوکات هاوپەیمانی نشتیمانی بە تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوەو داوا ە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات هەرچی زووتر ئەو ئەندامەیان ئازاد بکات