Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

سەرۆکی تەیاری غەدی سووری لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکرا

 

رۆژی سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد  ئەلجەربا سەرۆکی تەیاری غەدی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سوریا و دۆخی لایەنە کوردییەکانی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارە سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی پێکهاتنی بەرەی ئاشتی و ئازادی سوریای کرد و بە هەنگاوێکی ئیجابی و باشی وەسفکرد.

Back to top button