ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری پارتی بۆ هادی عەلی : پێش چەواشەکاری لە تویتەرەوە زانیاریت وەرگرتبا لە سەر کۆرۆنا 

 

ھادی عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تویتێکدا نووسیبوی “رێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندان ، هەر بۆیەس ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگاری هەولێری پارتی وڵامی دەداتەوەو بۆی دەنووسێت وا باش بوو پیش بڵاو کردنەوەی ئەو تویتە ،بۆ وەرگرتنی زانیاری و سوود گەیاندن بە مێشکی خۆشت چاوێک بە زانیارییەگشتیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بخشاندبایە و بتزانیبا وڵاتانی پیشکەوتووی جیهانی چۆن دەسەوەستانن لە رووبوونەوەی کۆرۆنا جا باسی هەرێمی کوردستانت بکردبایە

وەڵامێک بۆ تویتەکەی ھادی عەلی

 

لەچەندی رۆژی رابردوو ھادی عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە تویتێکدا دەڵێ، گویە “رێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندان”!

 

ئێمە دەڵێین کاک ھادی عەلی کاتێ سود لە تویتەر وەردەگری بۆ پۆست کردن، ھەر لەوێشەوە بەدواداچونێکت کردبووایە و زانیاری دروست و پشتڕاستکراوەت وەردەگرت لەبارەی ئەو پەتا جیھانیەوە و، باشتربوو ئەو راستییەت بە ھاووڵاتیان گوتبا کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھاندا پەتای کۆڕۆنا تەواو بابەتێکی زانستییە و، بە حزبەکانی حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆنیشەوە پشتی حکوومەت دەگرن تا ھاووڵاتیانیان پارێزراو بن و نەکراوەتە پرسێکی سیاسی!

 

ھەرێمی کوردستان بە شاھێدی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، نمونەیەکی سەرکەوتووی رێکار و رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنابووە لە ناوچەکەدا، رای گشتیش لەوە ھۆشیارترە کە بابەتی کۆڕۆنا وەک ئەوەی جەنابت دەیڵێی تێکەڵ بە خواستێکی سیاسی بکات کە مەبەست لێی تەحریک و  بەلاڕێدا بردنی پرسێکی تەندروستییە بۆ خواستێکی سیاسی.

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای ھەولێری

پارتی دیموکراتی کوردستان

Back to top button