دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی پێشمه‌رگه، هادی عامری گه‌یشته شه‌نگال
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوار شه‌مه 1/2/2017 هادی عامری گه‌یشته شه‌نگال ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئاگادار كرانه‌وه كه له‌ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵوێستی تووندیان ده‌بێت.
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر و فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه پێشتر له‌لایه‌ن میلیشیای حه‌شد بۆمبباران كرابوون له سنووری شه‌نگال و به‌كارێكی نه‌زانانه و نا به‌رپرسانه ئه‌نجامدراوه.
ئامانجی سەردانەكەی عامری، وەك بەرپرسێكی باڵای پێشمەرگە باسیكردووە، بۆ چارەسەركردن و دووبارەنەبوونەوەی حاڵەتی تۆپبارانكردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە بوو لەلایەن میلیشیامانی حەشدی شەعبییەوە.