بارەگای بارزانی داستانی پردێ بە پاراستنی قەوارەی کوردستان ناو دەبات

 

لە سێیەم ساڵوەگەڕی حەماسەتی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ( پردێ ) کە بوو بە تێکشکاندنی سێ سوپای داگیر کەری کورستان و ڕاوێژکارەسەبازییەکانیان ، بارەگای بارزانی لە پەیجی فەرمی خۆیدا ، ئەو داستانە بە داستانی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناودەبات

 

داستانی پردێ، داستانی پاراستنی قەوارەی کوردستانە

ئەمڕۆ سێ ساڵ بە سەر “داستانی پردێ” دا تێدەپەڕێت، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە بە هیممەتی بەرز و فیداکارییەوە توانی پلانی لەناوچوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان پوچەڵ بکاتەوە،

بەرگری کەم وێنەی پێشمەرگە و زەبر وەشاندنی لە پەلاماردەران، نەك هەر هاوكێشەی سەربازی، بەڵكو هاوكێشە سیاسییەكەشی گۆڕی، پێشمەرگە دوپاتی کردەوە کە هەر قەڵغانە پتەوەکەی پاراستنی کوردستانە.

لەم یادە پڕشانازییەدا، سلاو لە خۆڕاگری و خۆنەچەماندنی پێشمەرگە قارەمانەکان، دروود بۆ گیانی شەهیدانی ئەو نەبەردییە مەزنە.

بارەگای بارزانی

20ـی 10ـی 2020

Back to top button