وه‌زاره‌تی دارای مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه راده‌گرێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابروو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرد له چوار چێوه‌ی یاساكه،
وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڕیاریدا بە راگرتنی موچەی سەرجەم ئەوانەی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان درێژکراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی فه‌رمانێكی به‌سه‌ر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت دا گشتاندووه کە خەرجکردنی موچە بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان درێژکراوەتەوە، رابگرن.
هه‌روه‌ها پێشتر دەستەی دەستپاکی له‌نوسراوێكدا بۆ وەزارەتی دارایی داوای راگرتنی خەرجکردنی موچەی ئەوانەیكردبوو، كه لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان درێژکراوەتەوە. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌ت له وه‌ڵامی ده‌سته‌كه بووه.
هەر لە نوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی هاتوە کە دەستەکەیان بەپێی ئەحکامی بڕگەی سێیەم لە ماددەی (11)ی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2020) تایبەت بە چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، پابەندە بە وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کارمەند و بەرپرسێک کە بەربەست و ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی یاسای ئاماژەپێکراوە دروست دەکەن