توركیا: به‌رپرسی هه‌واڵگری په‌كه‌كه‌ و چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌مان له‌ چیای مه‌تین كوشتن 

 

له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌ هه‌وڵێكی به‌ په‌ڵه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای مه‌تینی باشوری كوردستان به‌رپرسی هه‌واڵگری په‌كه‌كه‌یان كوشتووه‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرایشی كردووه‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ ناوی ئەحمەد بالی، ناسراو بە دارا کاتۆ،بووه‌ كه‌  بەرپرسی هه‌واڵگریی پەکەکە یه‌ و لە چیای مەتین كوژراوه‌، له‌ نێو زانیاریه‌ راگه‌یێندراوكه‌یدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وو فه‌رمانده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨ چوو بو سووریا دواتر گەرایەوە و ئەرکی هه‌واڵگری لە چیای مەتین پێ سپێردرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەکردووە ئەحمەد بالی، لە کوبوونەوەیەکدا لەگەڵ چوار گەریلا کراونەتە ئامانج و پێکەوە کوژراون.
Back to top button