نوری حه‌مه عه‌لی : داستانی پردێ داستانی بەرخودان و بەرگری بوو دژی ئەو هێزانەی پەلاماری هەولێریان دا
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له پردێ سێیه‌مین ساڵیادی تێكشاندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه به‌رز راگیرا، له مه‌راسیمه‌كه‌دا فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه به‌شدار بوون و به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یێنێت كه داستانی پردێ داستانێكی گه‌وره و گرنگ بوو.
نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگە، رایگه‌یاندووه كه داستانی پردێ، داستانێكی گەورە و گرنگ بوو، دەستكەوتێك بوو بۆ هەموو نەتەوەی كورد.”
هه‌روه‌ها بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگە، گوتیشی هیچ كاتێك وەكوو كورد خوازیار و لەگەڵ شەڕدا نەبوون، بەڵام كە شەڕ سەپێنرا، دەبێ بەرگری لە خاك و خەبات و مێژوو و دەستكەوت و خوێنی شەهیدان بكەین، بۆیە دوای 16ـی ڕەشی ئۆكتۆبەر، 20ـی ئۆكتۆبەر بووە رۆژێكی گرنگ و مێژوویی، بووە رۆژی بەرخودان و بەرگری دژی ئەو هێزانەی پەلاماری هەولێریان دا، بە خوێنی شەهیدان و برینداران و ئازایی فەرماندە و پێشمەرگەكان، ئەم داستانە مەزنە تۆمار كرا و پردێ بووە خاڵی وەرچەرخان.”