وه‌زیری په‌روه‌رده‌ واده‌ی دابه‌ش كردنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان ئاشكرا ده‌كت

خواكوڕك

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، لەلایەن وەزارەتەكانی دارایی و سامانە سروشتیەكان ئاگاداركراونەتەوە كە پارەی پێویست تەرخان كراوە بۆ ئەوەی پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش بكرێ‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه‌ د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە رایگه‌یاند، پرۆسه‌كه‌ سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی بڕیوه‌ تەنها رێكاری هونەری ماوە بۆ ئەوەی پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش بكرێ‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكابه‌تی حكومه‌ت بڕیاریدا، بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و بڕی ١٥٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار وەک هاندان خەرجبکرێت.

Back to top button