ساڵی داهاتوو هه‌رێمێكی سونه له عێراق دروستده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كێشه تائیفی و دینهیهكانی نێوان شیعه‌و سونه‌ی له عێراق زه‌ق كرده‌وه‌و ده‌ست درێژهیهكانی بۆسه‌ر هاووڵاتیانی سڤیلی سونه ، له چه‌ند رۆژی رابردوو دوازده هاووڵاتی سڤیلیان كوشت، په‌رله‌مانتارێكی سونه رایده‌گه‌یێنێت كه ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێمكردنی ناوچه سونه‌كان ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردن.
ئاژانسی هه‌وڵی شەفەق نیوزی له زاری په‌رله‌مانتارێكی سونه رایده‌گه‌یێنێت كه ئه‌وه‌ی له ئه‌نبار ده‌گوزره‌ێت بەرھەمی پلانێكی سەرەتایییە بۆ ئەوەی پارێزگاكە ببێتە پایتەختی ھەرێمی سوننە، بڕیاریشە ساڵی داھاتوو پێكبھێنرێت بە ھۆی ئەو گێرەشێوێنیە ئەمنییەی لە زۆربەی پارێزگاكانی سوننەدا ھەیە و بەھۆی توڕەبوونیان لە ھەبوونی ھێزەكانی دەرەوەی سیستەمی پۆلیس و سوپای عێراقی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه كه “ھەرێمی سوننە پلانێكە پشتیوانی ئەمەریكا و وڵاتانی كەنداو و ھەرێمی لە پشتە لەوانەش سعودیە، بەحرەین و ئیمارات” ئاماژەشیكرد، “ئەوان بەنھێنی ھاوكاری و پشتیوانییەكی گەورە دەكەن بۆ ئەوەی ئەنبار ببێتە شارێكی ھاوشێوەی شارەكانی كەنداو”.
روونیشیكردەوە، “ھەرێمی سوننە پارێزگای ئەنبار و زۆربەی ناوچەكانی سەڵاحەدین دەگرێتە خۆی، تەنھا قەزاكانی دجێل و بەلەد نەبێت، كە بەھۆی ھەژموونی شیعەوە قۆرسە بخرێتە سەر ھەرێمەكە.