جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان راپۆرته‌كه‌ی حكومه‌ت له باره‌ی چاكسازی زۆر شه‌فاف بوو
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نارد، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ست پاركی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كه حکومەت ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باشی ناوە بۆ جێ بەجێ کردنی یاسای چاکسازی.
سەعید ھەرکی ، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه. پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی نارد بۆ په‌رله‌مان ئێمە راپۆرته‌كه‌مان خوێنده‌وه ولەھەموو سێکتەرەکان کاریان کردووە وزۆر شەفاف بوو وباشترین راپۆرت بوو کە حکومەت بۆ ئێمەی رەوانە کردووە و زۆر جدیە لە ئەنجامدانی چاکسازی.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان گوتیشی، چەندین لیژنە دروست کراون بۆ جێ بەجێ کردنی یاساکە وزۆر ھەنگاو بۆ جێ بەجێ کردنی یاساکە رەوانە کردووە وبڕیارە ٩٨٠ملیار دینار کە وەکو قەرز لای بازرگانانە وەریبگرێتەوە و دەستی پێ‌کرد ودەست بەوەرگرتنەوەی کراوە ولەئێستادا ملیارکیان وەرگرتووە وئەوەی دیکەش خەریکی وەرگرتنی پارەکەن .
وتیشی، پرۆژەکە زۆر فراوان وتێر وتەسەلە و حکومەت کاری باشی لەسەر کردووە وبەردەوام دەبێت یاساکە بەتەواوی جێ بەجێ دەکات.
دوێنێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی سێ مانگی کارکردن لەبارەی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان رەوانە کرد.