به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پردێ له كوردێك سه‌ندرایه‌وه‌و درایه كه‌سێكی توركمان
دوای خیانه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر زۆربه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیه ئیداره‌كان و پۆلیس له ده‌ستی كورد ده‌رهێندرا و به عه‌ره‌ب و توركمان دران و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له سنوری پردێ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی توركمان خۆپیشاندانیان كردووه كه داوای گۆڕینی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پردێیانكردووه و له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌ران پۆسته‌كه له كوردێك سه‌ندرایه‌وه‌و به توركمانێكدرا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بریار درا به گۆڕینی عەمید عابدین نهجمەدین كه كورده له پۆستی پۆلیسی پردێ و له شوێنه‌كه‌ی عه‌مید عه‌باس دانرا كه له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی 2017وه كورد ده‌یان پۆستی له‌ده‌ستداوه و هه‌موو پۆسته‌كانیش ڕاده‌ستی عه‌ره‌ب و توركمان كراون.
ئێستاش كورد هیچ پۆستێكی باڵای له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا نه‌ماوه.