ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و باكوری رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ر گۆڕدرا
خواكوڕك
ئەمڕۆ چوار شەممە 1/2/2017 ملیشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ناوچەكانی باكووری شارۆچكەی تەلەعفەر ده‌ستپێكرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌مارۆدانی زیاتری شارۆچكه‌كه.
پێشتر ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و هێزه‌كانی عێراق بڕیاریاندا ته‌نها هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و دژەتیرۆر، به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بكه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ست پێده‌كات و ئه‌مریكاش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداری كردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه قه‌ده‌غه كردووه.