پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا: خەڵكی ناوەراست و خوارووی عێراق دڵنیا دەكاتەوە كە مووچەیان دواناكەوێت ئەم مانگە
لەجێگای پەرلەمانتارە عەرەبەكان، پەرلەمانتارە كوردەكان دڵنیایی خەڵكی عەرەبی عێراقی دەدەن كە مووچەیان ئەو مانگە دواناكەوێت، لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت”.
حكومەتی عێراق یاسای قەرزكردنی ناوەخۆی لە پەرلەمانی عێراق تێپەرێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ دابەش بكات، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان پەرلەمانی عێراق نیازی نیە ئەو یاسایە تێپەرێنێت، چونكە پێی وایە دەبێتە هۆكاری مایەپوچ بوونی عێراق، هەر بۆیە دوو ئەگەر لەبەردەم حكومەتی عێراقە( یان قەرزكردن یان تاخیركردنی مووچەی فەرمانبەران).
لەبەرامبەر دا پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا كە بەردەوام رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرن، داوا لە خەڵكی عێراق دەكات دان بەخۆیان دابنێن، ئەم مانگە مووچەكانیان دواناكەوێت، ئەوە لەكاتێكدایە هیچ پەرلەمانتارێكی عێراقی ئامادە نیە لێدوانی لەم چەشنە بدات”.
هەر لەبارەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، هەندێك لە میدیا كوردیەكانیش بیانوو بۆ تاخیربوونی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەهێنەوە، لەو بارەیەوە بەشێك لە میدیاكوردیەكان لەزاری جەمال كۆچەری پەرلەمانتاری كورد لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە بەغدا، تهئكیددهكاتهوه دابەشکردنی موچەی ئهم مانگهى فەرمانبەران وەک مانگی ڕابردوو دواناکەوێتو پێشبینیدەکرێت لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا دەست بەدابەشکردنی بکرێت”.