مامۆستاكه‌ی عیمران ده‌سگیر ده‌كرێت

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئەوەی لە بەرواری 22/1/2017 لە قەزای خەبات مامۆستایەک بە ناوی (مەھدی محەمەد حەسەن) بە گوێ قوتابییەکی بە ناوی (عیمران شوکر ڕەشید) ھەڵگرت و پاشان لێی دا، ئەمڕۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی دا.

ئه‌مرؤ چوار شه‌مه‌ 1/2/2017 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەو مامۆستایەی لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای ھەولێر، بە گوێ قوتابییەکەی ھەڵگرت و لێی دا، دەستگیر کراوە، ھەر ئەمڕۆش مامۆستایەکە بە پێی مادەی (413) لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیر کراوە.

پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ ئەو مامۆستایەی گوێی قوتابییەکی کەرت کردبوو، لە پیشەی مامۆستایەتی لادراوە.

Back to top button