مستەفا كازمی تۆمەتێكی مەترسیداری دەخرێتە پاڵی
پەرلەمانتاری شعەی (نزیك لە ئێران) تۆمەتێكی مەترسیدار دەخاتە پاڵ مستەفا كازمی و بەوە تۆمەتباری دەكات كە هەوڵدەدات بەعس لە عێراق زیندوو بكاتەوە”.
لە لێدوانێكی دا عودەی شەعلان پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق(نزیك لە ئێران) مستەفا كازمی بەوە تۆمەتبار دەكات كە كار لەسەر بەهێز كردنی هەژموونی ئەمریكا لە عێراق دەكات و بەعسیەكان لە عێراق زیندوو دەكاتەوە و بەڵگەش بەوە دەهێنێتەوە، كە ناوبراو دوو كەسی داناوە كە پێشتر لە دەزگای هەواڵگری عێراقدا لە رژێمی پێشوو كاریانكردووە”.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە شیعەی سەر بە كوتلەی فەتح نزیك لە ئێراندا، دەلێت” لە چەند پۆستێكی دەوڵەتدا چەند كەسێك دانراوە كە بەعسین و نزیكن لە ئەمریكا ئەمەش بە بەهێز كردنی هەژموونی ئەمریكا و بەعسیەكان لە قەڵەم دەدات”.