تەندروستى سلێمانى: هیچ توشبویەکى کۆرۆنا لە ژێر ئامێرى هەناسەداندا نییە

وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا هیچ توشبویەکى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا لە ژێر ئامێرى هەناسەداندا نییە، دەشڵێت: “بە تاک پارێرێزى دۆخەکە باشتر دەبێت”.

د.یاد نەقشبەندى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ (20/10/2020)، (42) توشبوى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا داخڵکراون و (33) توشبو لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە و سێ توشبوى کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا هیچ توشبویەکى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا لە ژێر ئامێرى هەناسەداندا نییە و تەنها (212) توشبوى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون.

Back to top button