ئه‌لمه‌تیوتی پۆستێكی گه‌وره‌ له‌ ناو په‌یه‌ده‌ وه‌رده‌گرێت

خواكوڕك

دوای ئه‌وی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و عه‌ره‌بانه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌نگال كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌تاوانه‌كانی سه‌ر ماڵ و خه‌ڵكی ئێزدیه‌كان، ئێستا زۆربه‌یان له‌ریزه‌كانی گرووپه‌ چه‌كداریه‌كانی وه‌ك یه‌به‌شه‌ و په‌یه‌ده‌ی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن.

زانیاریه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، زۆرێک لەو عەرەبانەی دەڤەری شنگال کە لەگەڵ داعشدا بوون، بۆ سووریا ڕایانکردووە و پەیوەندییان بە پارتی یەکێتیی دیموکرات کردووە. لەنێو ئەو عەشیرەتانەدا، کەسێک بە ناوی فارس عەبدولوەهاب ئەلمەتیوتی هەیە کە لە کاتی هێرشەکەی داعشدا، زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵی بە کوردانی ئێزدی گەیاندووە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پەیەدە، کردووە و وەک بەرپرسی نووسینگەی ئاوارەکان لە کەمپی (هۆڵ) لە سووریا دەستنیشان کراوە، هاوكات 3 لە براکانی ئەلمەتیوتی، هێشتا لەنێو ڕیزەکانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دان و لە سنوورەکانی (بەعاج)دا ماون

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە باسی ڕاگەیاندووه‌، “عەشیرەتی مەتیوتی زۆربەیان هاوکاریی داعشیان کردووە لە پرۆسەکانی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی و ڕفاندنی کچ و ژنی ئێزدییەکان، بەڵام ئێستا زۆربەیان لە پارێزگای حەسەکەن و بوونەتە ئەندامی (پەیەدە)”. ئەوەشی دووپات کردەوە کە “هەر کەسێک دەستی لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا هەبێت، دەبێت تۆڵەیان لێ بکرێتەوە”.

Back to top button