میزانیەی سەرجەم کۆمپانیاکان رێک دەخرێتەوەو 50 کۆمپانیاش دراونەتە دادگا

 

لە لێدوانێکی میدیایدا د. کەمال تەیب ، بەرێوەبەری گشتی باجی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی حکومەت ئاشکرا دەکات و دەڵیت میزانییەی راست و دروستی ژمێریاری کۆتایی سەرجەم کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێتەوە .

هاوکات بەرێوەبەری گشتی باجی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت تا ئیستا 50 کۆمپانیا بە هۆی ساختە کاری لە میزانییە و خۆ دزینەوە لە باجی حکومەتی دۆسییەکانیان ڕەوانەی دادگا کراوە .

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات بە پیی بڕیار لێخۆشبوون بۆ هیچ کۆمپانیایەک ناکرێت و دەبێت باج بدەن

Back to top button