بریکاری نوێی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێم دەستبەکار بوو

 

لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە لەبەرچاوگرینی رێنماییە تەندرووستییەکان ، بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، عەلی عوسمان وەک بریکاری نوێی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی دەستی بە کار کرد .

لەمبارەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت ، بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵێک بۆ پیرۆزبایی ئەو پۆستە لە عەلی عوسمان پشتیوانی خۆمان و حکومەتمان بۆ دەربڕی و جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان

No description available.

 

Back to top button