فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردۆتەوە ئاشکرای دەکات لە هەفتەی داهاتوو گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەست بێدەکاتەوە .
لە راگەیانداوەکەدا هاتووە “بە پێی ئەو نامە ئەلیکترۆنییەی کە لە لایەن ھێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو 26/10/2020، گەشتی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێبکاتەوە
بە پێی پلانی نوێی گەشت کردن لە نێوان سلێمانی و تورکیا هەفتانە دووگەشت لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرێت ، ئەگەر خواستی گەشتیاری رووی لە زیاد بوون بێت ئەوا ژمارەی گەشتەکان زیاد دەکرێت