پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یانراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی مامه‌ڵه‌چیه‌كه‌ی دراو بڵاوكرده‌وه
خواكوڕك
پۆلیسی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێـت، “شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کامەرانی شاری هەولێر پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (محمود عوسمان)، پیشەی دراو گۆرینەوەیە، لەبەر دەگای ماڵەکەی کوژراوە”.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه “دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر ئێستا لەلێکۆڵینەوەیەکی وورداین، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکرێت کەوا لەسەر دراو کوژراوە دوورە لە کردەوەی تیرۆریستی”.
شه‌وی دوێنێ 31/1/2017 كه‌سێك به‌ناوی مەحمود عوسمان مه خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئالوگۆڕی دراوه له گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ی شاری هه‌ولێر به‌چوار فیشه‌ك ده‌كوژۆێت.
ئه‌و كه‌سه كه هاوكات پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتێكیشه به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی خوێندنی دكتۆرا له شاری ئه‌سته‌نبولی توركیا، مۆڵه‌تی خوێندنی وه‌رگرتووه.
مه‌حموود عوسمان خێزانداره و خاوه‌نی سێ منداڵه و کاتژمێر ١٠ و نیو بۆ ١١ی شەوی ڕابردوو لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە چوار گوللـە کوژراوە.