سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن كۆببێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا چیتر كار به یاسای كۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق نه‌كرێت و به‌ڵكو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق كه بڕیاره له حوزێرانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت یاسایه‌كی نوێ په‌یره‌و بكرێت بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبێتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق به میدیاكانی رایگه‌یاندووه كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان تەرخان بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی راشیگه‌یاندووه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بڕیاره لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت ببەستێت، بۆ دیاریكردنی خاڵە ناكۆكەكان، تا بخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی پەرلەمان.
جێی باسە تا ئێستا زۆربەی لایەنە كوردستانییەكان و عەرەبی سوننە و بەشێكی عەرەبی شیعەش ناكۆكییان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان هەیە، بە تایبەتی ئەو بەشەی بەم دواییە لەبارەی بازنەی هەڵبژاردنەكانەوە بۆ یاساكە زیاد كراوە و هێشتا پەسەند نەكراوە.