جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم: له هه‌ندێك ناوچه داعش به به‌هێزی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و جێگیر بوون
دوای زیاد بوونی چاڵاكیه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت له سنوری پارێزگای كه‌ركووك و دیاله جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كه داعش به جوله‌یه‌كی به‌هێزه‌وه ده‌ستی به چاڵاكیه‌كانی كردۆته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دۆخی كه‌ركوك له‌بار نییه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش راگەیاند: “ئێستا چەكدارانی داعش بە شێوەی پارتیزانی پەلاماری هێزەكان دەدەن و هێرش دەكەن و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه داعش به به‌هێزی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و جێگیر بوون“.
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه :” ئێستا له داعش به هێزه‌وه‌وه كه‌وتۆته‌وه جوله به تایبه‌ت له زنجیره چیاكانی حه‌مرین و ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری بۆشایی ئه‌منیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، وه جوله‌كانیان زیاتر له ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقه‌وه هه‌یه، واته لە سنووری سوپای عێراقەوە“.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت گرنگه كه هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له رووی هه‌واڵگری و لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شەوە هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت، بە تایبەتیش لە كەركووك و دەرەوەی شاری كەركووك كە ”لە هەموو بارێكەوە لە دۆخەكە دەترسین“.