مانگی داهاتوو سه‌رجه‌م حزبه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
خواكوڕك
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی رایده‌گه‌ینێت، بڕیاردراوە وەفدێك پێكبهێنرێت بۆئەوەی سەردانی بەغدا بكات، بەڵام تاكو ئێستا كەسەكان دیارنەكراون كە دەبنە ئەندامی وەفدەكە.
فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی له‌باره‌ی حزبه به‌شداربووه‌كان ده‌ڵێت، ئەو وەفدە هەموو پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان لەخۆدەگرێت و لەگەڵ ئەوەشدا برایانی توركمان و ئاشووری و كلدان و مەسیحییەكانیشی تێدا دەبێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان به‌شداری كردنی فراوانی حزبه‌كانی كوردستان له‌و شانده‌ی ده‌چێـته به‌غدا بۆ كۆتایی هێنانی دڵه‌ڕاوكێكانی كورده به‌رامبه‌ر حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق و قسه كردنه له‌سه‌ر داهاتووی حوكومڕانی له عێراق.