وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : میلیشیا تیرۆریستەکانی سەر بە ئێران بارەگای پارتیان لە بەغدا سووتاندووە
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، ڕای وڵاتەکەی لە سەر سووتاندنی بارەگای لقی 5 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەربڕی .
پۆمپیۆ گوتی ، بە پێی زانیارییەکان سووتاندنی بارەگای پارتی و ئاڵای کوردستان و رووداوەکەی فەرحاتییە . پیلان دارێژرواو بووە لە لایەن ئێرانەوەو تیرۆریستانی سەر بە ئێران بە کردەوە ئەنجامیان داوە
داواش لە عێراقییەکان دەکات ئەم کردارانەی وا دەبێتە هۆی ماڵوێرانی زیاتری خۆیان قەبووڵی نەکەن