ئاگاداریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێرانی تاكسی
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌وامی فه‌رمانگه حكومیه‌كان كه‌مكرایه‌وه به هۆیه‌وه زۆرێك له‌و كارانه‌ی كه حكومه‌ت پلانی جێبه‌جێكردنی بۆ دانابوون دواخران له‌وانه پێدانی باجی كاركردن و لۆگۆ له ته‌كسیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر دواخرا، به‌ڵام به‌ڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر بڵاو کردەوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیبسووک) بڵاویکردووەتەوە: “ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسییەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستێ پێکردۆتەوە کە لەماوەی رابردوو بەهۆی کەرەنتینە وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەیەک وەستا، بۆیە داوایان لێدەکەین کە بەزووترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج”.
هەروەها گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، کە هەر شۆفێرێک سەردان نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەو رێککارەکانی کە لە دژی دەگیرێنە بەر.