مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە شێوەیەک بێ کە قابیلی کڕین بێ

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە نیازین كارێك بكەین كە خانوو بۆ ئەو كەسانەی یەكەم جاریانە دەبنە خاوەنی خانوو بە شێوەیەك بێت كە قابیلی كڕین بێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرووگر بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تویتێكی لەبارەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاو كردووەتەوە.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، بە نیازین كارێك بكەین كە خانوو بۆ ئەو كەسانەی یەكەم جاریانە دەبنە خاوەنی خانوو بە شێوەیەك بێت كە قابیلی كڕین بێ، بۆیە وەبەرهێنان لەو پڕۆژانە دەكەین كە یەكەی نیشتەجێبوون بە نرخێك گونجاو دابین دەكەن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكردووە، 42 پڕۆژە بە بڕی 332 ملیۆن دۆلار وادەكات هەلی ژیانێكی شایستە لە خانوویەك بە نرخێكی گونجاو دابین بكرێت.

Back to top button