وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی رێكه‌وتنێك واژۆ ده‌كه‌ن

خواكوڕك

وەزارەتى گواستنەوەى حكومه‌تی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێـت، یاداشتنامەیەك لەنێوان وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم و رێكخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور سەبارەت بە مۆڵەتی بەکارهێنانی سیستەمی ئینتەرنێتی سەتەلایتی VSAT لەلایەن ئەو رێکخراوەوە، واژووكراوە.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئامانج له‌و رێكه‌وتنه‌ تووندوتۆڵکردنی پەیوەندی لەنێوان لق و بەشەکانی نێردەکە و بارەگای سەرەکی لە ژنێف و باشتر جێبەجێکردنی کارەکانیان. هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، ئەو مۆڵەتە لەلایەن وەزارەتەوە بێ بەرامبەر دەبێت و لە هەموو جۆرە باج و رسوماتێک دەبەخشرێن

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، شاندەكەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور پێیانوایه‌ ئەم مۆڵەتە داهاتێکی زۆری خەرجی پەیوەندی کردنیان بۆ دەگەڕێنێتەوە و ئەمەش وا دەکات ، کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ئەو داهاتە بخاتە ناو پڕۆژەکانی کاری مرۆیی و هاریکاری ئاوارە و ئەو کەرتانەی پێویستیان بە یارمەتی یە بەتایبەتی بواری تەندروستی.

Back to top button