بەفەرمانی ئاواتی شێخ جەناب وەزارەتی دارایی مووچەی شوێنێكی ڕاگرت
پەرلەمانتارێك ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی كاری بەردەوامی قاچاخ لە دەروازەی باشماخ، وەزارەتی دارایی مووچەی بەرپرسی ئاسایشی مەرزەكەی ڕاگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، دابان محەمەد پەرلەمانتاری كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی كۆمەڵگەكەی چەند مانگێكە راگرتووە.
باسی لەوەش كردووە، وەزارەتی دارایی راشكاوانە پێیان گوتوون، قاچاغ كۆنترۆڵ ناكەن، رێیەكمان پێشان بدەن كاری قاچاغ كۆنترۆڵ بكەین، لە قاچاغ زیاتر لە باشماخ سەرانە وەرگرتن هەیە، دوو مریشكت پێ بێت دانەیەكیان لێ وەرگرتوویت.
ڕوونی كردووەتەوە، بار هەیە ئاسانكاری بۆ كراوە و لە ئێرانیش گومرگی ناكەن، هەموو بەڵگەكانمان بەوردی لەسەر دەروازەكان بە داواكاری گشتی داوە.
لە كۆتایی نووسینەكەی ئەوەشی باس كردووە، ئەو قسانەی لەسەر قاچاغ لە دەروازەكە دەكرێت، هەمووی ڕاستە، بێتە سەر گوتن لەشكرێك خەڵكی بەرپرس هەن، سومعەی خۆیان و حزب و پێگەی حزبی و بنەماڵە و عەشیرەتەكانیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە.