پەكەكە: ئێمە بەشێكین لە حشدی شەعبی لە شنگال 

دوای رێكەوتنی نێوان حكومەتە شەرعیەكانی كوردستان و عێراق، پارتی كرێكاران( پەكەكە) رایدەگەێنێت كە ئەوان دژی ئەو رێكەوتنەن و وە ئامادە نین لەو ناوچانە پاشەكشێ بكەن”.

زیلان ڤه‌ژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازاد پژاكی سەر بە پەكەكە دەلێت لە شنگال دۆخێكی نوێ هاتۆتە پێشەوە كەدەیانەوێت گەل لە پەكەكە دابرێت، دەلێت، پەكەكە لە ئێستادا لەگەڵ هێزە ئازادیخوازەكانی و گەل پارێزكەن یەكی گرتووە و خۆی رێكخستووە، بۆیە ئێمە ئەو رێكەوتنە قبوڵ ناكەین”.

هەورەها دەشلێت، گەلی ئێزییدی لەناو پەكەكەدا خۆیان رێكخستووە، ئەوهێزەش بۆتە بەشێك لە هێزی گەلانی ئازادی خواز و بەشێكیشن لە سیستەمی بەرگری لە عێراق و حشدی شەعبی بۆیە ئێمە قبوڵ ئەو رێكەوتنە ناكەین، رێگا نادەین هیچ ئاڵایەكی حزبی لەوێدا بوونی هەبێت كە “مەبەستی ئاڵای كوردستانە”.

 

Back to top button