ئەمریکا هەوڵدەدات دوو وڵاتی تری عەرەبی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی بکەنەوە

میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، دوو دەوڵەتی تری عەرەبی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە.

میدیاكانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، لە داهاتوویەكی نزیكدا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاگوزەری سیاسی سودان كۆدەبێتەوە و پێشبینیش دەكرێت سودان ببێتە سێیەم و چواره‌م وڵاتی عەرەبی لە دوای ئیمارات و بەحرەین لەم ماوەیەدا كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەلئەبیب ئاسایی بكاتەوە.

بەپێی زانیاریە میدیاییەکان، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەهەوڵی تەواودایە بۆ ئەوەی هەریەکەلە شانشینی عەرەبی سعودی و کۆماری عێڕاقی فیدڕاڵ ڕازی بکات بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتی ئیسڕائیل ، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاوەکو ئێستا قۆناغی زۆر بڕدراون لە گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە و ڕەنگە لە داهاتووی نزیکدا بگەنە ڕێکەوتنی کۆتایی.

Back to top button