ئیتاڵیا داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكات

لویگی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پشتیوانی بەهێزی ئیتالیای بۆ دیالۆگی ناوخۆی لیبیا پشتڕاستکردەوە، بەپێی دەستپێشخەرییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی کردن لەلیبیا ، هیوای ئاگربەستی هەمیشەیی و ڕێککەوتنی سیاسی دەرببڕیت بەبێ دەستتێوەردانی دەرەکی”.
دی مایۆ لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەتحی پاچاکا وەزیری ناوخۆ لە ڕۆما ئەو ڕاگەیاندنەی داوە و لەوێ دوایین پەرەسەندنەکانی لیبیای تاوتوێ کردووە”.
ئاژانسی هەواڵی نۆڤای ئیتالیا ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە دی مایۆ هیوای ئەوەشی خواست کە بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی لیبیا دا بە تەواوی دەست پێ بکرێت
سەرچاوە:ئەلحەدەس
Back to top button