جۆرج وسوف: بەشارئەسەد سەلامەتە

خواكوڕك
دوای ئەوەی دەنگۆی تێكچوونی باری تەندرووستی بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سووریا لە زۆربەی میدیاكانی جیهان بڵاو بوویەوە, هاوكات دووركەوتنەوەی بە شار ئەسەد لە چاوی میدیاكان, گومانی خراپی باری تەندرووستی گەورەتر كرد, بەڵام هونەرمەندێكی بەناوبانگی عەرەب رایدەگەیەنێت “كە باری تەندرووستی بەشار ئەسەد زۆرباشە”
جۆرج وسوف هونەرمەند‌و گۆرانی بێژی عەرەبی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكدا رایگەیاند:” باری تەندروستی بەشار ئەسەد زۆر باشەو هیواخوازە بەشار هەمیشە سەڵامەت و سەركەوتو بێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سووریا”
شایەنی باسە, دوای تێكچوونی باری تەندروستی بەشارئەسەد چەندین جار لایەنە فەرمیەكانی ڕژێمی سووریا ئەو هەواڵەیان ڕەتكردۆتەوە, بەڵام تا ئێستا بەشار ئەسەد دوورە لە چاوی كامێرا.

Back to top button